تورکیا وتەبێژی فراکسیۆنی ھەدەپەی ئازادکرد


نەتەوە  |   15:07:03 2017-09-08  |   (195) جار خوێندراوەتەوە

دوای حەوت مانگی راگرتنی لەزینداندا، وتەبێژی فراکسیۆنی ھەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا ئازادکرا.
A+    A-

 

ئەمڕۆ هەینی 2017/9/8 ئایھان بیلگەن، وتەبێژی فراکسیۆنی هەدەپە ئازادکرا کە پێش حەوت مانگ لەلایەن داواکاری گشتییەوە بەتۆمەتی ئەندامێتی و پروپاگەندە بۆ پەکەکە دەستگیرکرابوو، بەڵام بەھۆی ساغ نەبوونەوەی ئەو تۆمەتانەوە کە درابوونە پاڵی، دادگا ئازادی کرد.

 

 جێی ئاماژەیە لە دوای "کودەتا"کەی تەممووزی 2016 ەوە لە تورکیا، زیاتر لە 50 ھەزار کەس دەستگیرکراون و زیاتر لە 150 ھەزار کەسی دیکەش لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

 

لەنێو ئەو دەستگیرکراوانەشدا حەوت پەرلەمانتاری ھەدەپە و 70 سەرۆک شارەوانی ھەڵبژێردراوی ئەو پارتە، لەگەڵ ھەزاران ئەندامیان بەتۆمەتی تێوەگلان لە ئەندامێتی و پاڵپشتى پەکەکە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.



















زۆرترین بینراوەکان