دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەموز دەکرەێت


نەتەوە  |   13:47:00 2017-09-07  |   (25,041) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکات کە مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش بکات.
A+    A-

 

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە رایگەیاند: ئامادەکاریەکان بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی تەموز دەستی پیکردوە و لە نیوەی دووەمی هەفتەی داهاتووەوە پرۆسەکە دەستپێدەکات.

 

وتیشی: وەک مانگەکانی پێشوو، وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی پێ دەدرێت، دواتریش مووچەی دامەزراوە ئەمنییەکان و وەزارەتەکانی دیکە بە شێوەیەکی خێرا دابەش دەکرێت.

 

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد: ”لە ماوەی 10 ڕۆژدا مووچەی زۆربەی هەرە زۆری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و ئەم مانگە تەنیا مووچە بەو کەسانە دەدرێ کە بارکۆدی بایۆمەترییان هەیە“.

















زۆرترین بینراوەکان