خشته‌ی ‌نوێی‌ مووچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   13:26:13 2017-09-06  |   (32,465) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و وه‌زاره‌تی دارایی‌ ئاشكرایده‌كات، هه‌فته‌ی‌ داهاتوو خشته‌ی نوێی‌ مووچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ئەم شوێنانەش لە ریزبەندیی خشتەکەدا دەبن.
A+    A-


سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێم بەماڵپەڕی ئێس ئێن ئێن-ی راگه‌یاندووە، کە رۆژی‌ 2017/9/10 خشته‌ی‌ نوێی‌ مووچه‌ی مانگی تەممووز بڵاوده‌كرێته‌وه‌و تاوه به‌ر له ‌كۆتایی مانگیش سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌خانه‌نشینانیشه‌وه‌ مووچه‌یان پێده‌درێت".

 

ئه‌وه‌شی‌ ڕوونكردۆتەوە، "له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ پێیان راگه‌یه‌ندراوه‌، کە مانگانه‌ له‌گه‌ڵ خشته‌ی‌ مووچه‌دا خانه‌نشینان نابێت به‌ده‌ر بكرێن، به‌ڵكو هه‌موو مانگێك له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی‌ دیكه‌دا مووچه‌كانیان پێده‌درێت و چیتر مووچەکەیان به‌دوو مانگ جارێك نابێت.

 

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی، ‌سبەی پێنجشه‌ممه‌ 2017/9/7 وردبینی‌ بۆ لیستی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان دەکرێت و سه‌ره‌تاش له ‌پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

















زۆرترین بینراوەکان