داوای ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگەکانی ٧ و ٨ دەکرێت


نەتەوە  |   14:19:59 2017-08-28  |   (41,793) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دەكات كە بەڕێوەبەرایەتیەكانی حكومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگەكانی تەمموز و ئاب ئامادە دەكەن". 
A+    A-

 

حەسەن رەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی لەلێدوانێكیدا رایگەیاندوە "بەشێوەی رەسمی داوامان لەیەكەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەكانی حكومەتی هەرێم لەسنوری پارێزگای سلێمانی نەكردوە كە لیستی موچەی مانگی 7 و 8 ئامادە بكەن". 

 

وتیشی "یەكەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەكان خۆیان لیستی موچەی مانگی 7 و 8 ئامادە دەكەن". 

 

ئەو جەغتی لەسەر ئەوە كردەوە كە "ئامادەكردنی لیستی موچە لەلایەن یەكەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەكان كارێكی باشە‌و خراپ نییە".

 

حەسەن رەشید  لە لێدوانەکەیدا بۆ سایتی کورد میدیا ئاماژەی بەوەشدا كە تائێستا لەڕوی رەسمییەوە هیچ كات‌و ساتێك بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 7 و 8 دیاری نەكراوە". 

 

جێی باسە پێشتر بڵاو کرابوەوە کە لە دوای جەژن راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەموز (7) دەکرێت.



















زۆرترین بینراوەکان