هەلێکی کار بە موچەی ١٢٨ هەزار دۆلاری


نەتەوە  |   19:09:42 2017-08-24  |   (3,710) جار خوێندراوەتەوە

بنەماڵەیەکی سەرمایەدار بە نیازن بەخێوکەرێک بۆ منداڵەکانیان دابمەزرێنن، کە موچەی ساڵانەکەی ١٢٨ هەزار دۆلارە و دەبێت کەسەکە چەند تایبەتمەندیەکی هەبێت لەوانە شارەزای هونەرەکانی بەرگری بێت.
A+    A-

 

بە پێی هەواڵیکی سی ئین ئێن خێزانێکی دەوڵەمەندی بەریتانی لە هەوڵی دۆزینەوەی کەسیکە کە ئەرکی بەخێوکردن و چاودێری کردنی چوار منداڵی ٢ بۆ ١٥ ساڵی ئەو خێزانە بگرێتە ئەستۆ.

 

مەرجەکانی دامەزراندنی وەها کەسیک بریتیە لەوەی کە ئەزمونی بەخێوکردنی منداڵی هەبێت و خۆی هیچ منداڵیکی نەبێت و ئامادەبێت لە گەڵ ئەو بنەماڵەیە بەردەوام لە گەشتدا بێت لە نێوان لەندەن، کیپ تاون، ئاتلانتا و باربادۆس، جیا لەوانەش بۆ ئەوەی رۆڵی پاسەوانیش ببینێت پێویستە شارەزایی لە هونەرە جەنگی و بەرگیەکان هەبێت.

 

ئەو بەخیوکەرە لە کاتژمێر حەوتی بەیانیەوە تا هەشتی شەو کاردەکات و تەنها یەک رۆژ لە هەفتەدا پشووی هەیە و نابێت لەو رۆژەدا مادەی هۆشبەر و خواردنەوەی کهولی بەکاربهێنێت.

 

جیا لەوانە مەرجە کە ئەو کەسە بە هیچ جۆریک ناسنامەی خیزانەکە ئشکرا نەکات.

 

تا ئێستا ٣٠٠ کەس سی ڤیان پڕکردۆتەوە بەڵام کەسیان مەرجەکانیان تیا نەبوە.

 

موچەی ساڵانەی ئەو بەخێوکەرە ١٢٨ هەزار دۆلاری ئەمریکیە و دەشتوانێت ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانی ئەو خێزانە بۆ مەبەستی هاتوچۆکردنی منداڵەکان بەکاربهێنێت.



















زۆرترین بینراوەکان