وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ٧ راگەیەنرا


نەتەوە  |   17:21:03 2017-08-24  |   (40,194) جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێم وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی تەموز ئاشکرا دەکات.
A+    A-

 

ئاراس خۆشناو سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوە و زانیاری ستراتیژی كوردستان رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی  لە وەزارەتی دارایی دەستم كەوتووە راستەوخۆ دوای جەژن لیستی مووچەیەكی تری فەرمانبەران و مووچەخۆران ئامادە دەكرێت و دواتر مووچەكە دابەش دەكرێت.

 

روونی كردەوە مووچەی مانگی 7 لەسەرەتاكانی مانگی 9  دابەش دەكرێت.

 

لای خۆشیەوە عوسمان ساڵح بەرێوەبەری گەنجینەی هەرێم بە سایتی باسنیوزی راگەیاندوە: هەركات فەرمانیان پێ بكرێت لە ماوەیەكی كەم دەتوانن وردبینی بۆ لیستەكانی مووچە تەواو بكەن.

 

بەپێی راگەیاندراوی  وەزارەتی دارایی لە 13ی 8 ی 2017 دەست كراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 و لە  30ی 8 بە مووچەی خانەنشینان كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.



















زۆرترین بینراوەکان