وادەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران راگەیەنرا


نەتەوە  |   18:00:03 2017-08-18  |   (34,009) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، ئاشکرای دەکات کە پێش جەژن تەواوی مووچەخۆران، مووچەکانیان وەردەگرن.
A+    A-

 

ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، ڕایگەیاندوە: "لە وەزارەتی دارایی زانیاری تەواومان پێدراوە پێش جەژن، مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەش دەکرێت".

 

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، ئەوەشی روون کردەوە: "بە دڵنیاییەوە وەزارەتی دارایی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان لە پێش جەژن دابەش دەکات، لەم ھەفتەیە خشتەی مووچەی وەزارەت و دەستەکان ڕادەگەیەندرێت، تاوەکو کۆتایی مانگ مووچەی ھەمووان دابەش دەکرێت".

 

ئاراس خۆشناو لە لێدوانەکەیدا بۆ سایتی باس ئاشکراشی کردوە: "لەگەڵ فەرمانبەران، بڕیارە مووچەی خانەنشینان، کەسوکاری شەھیدان و کەم ئەندامانیش دابەش بکرێت".

 

تاکو ئێستا مووچەی مانگی 6ی پێشمەرگە و چەند دامەزراوەیەکی تری ئەمنی دابەشکراون.

















زۆرترین بینراوەکان