هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم وەزارەت و دامەزراوانە دابەش دەکرێت


نەتەوە  |   11:48:07 2017-08-17  |   (41,046) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات تا پێش جەژنی قوربان هەمووی دابەش بکات.
A+    A-


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ناو دیوانی وەزارەتی داراییەوە دەست باسنیوز کەوتووە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/8/2017، وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکانی بۆ راگەیاندنی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە دەست پێبکات و چاوەڕوان دەکرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دواتریش مووچەی وەزارەتە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.

 

سەرچاوەکە جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە پێش جەژنی قوربان کە دەکەوێتە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە، سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەت مووچەی مانگی حوزەیرانیان پێ دەدرێت.

 

جێی ئاماژەیە لە ڕۆژی 13ی ئابەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستیپێکردووەو ئەمڕۆش مووچەی فەرماندەیی پۆلیسی بەرگریی و فریاکەوتن و هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی دابەشدەکرێت.



















زۆرترین بینراوەکان