بەڕێوەبەرایەتییەك هەلی دامەزراندن بۆ ژمارەیەك كەس دەڕەخسێنێت


نەتەوە  |   13:23:57 2017-08-14  |   (549) جار خوێندراوەتەوە

بە مەبەستی كاركردنیان بە شێوەی گرێبەست، بەڕێوەبەرایەتیەك هەڵی دامەزراندن بۆ دەرچوانی (ئامادەیی، پەیمانگا و زانكۆ)، بەچەند مەرجێك دەرەخسێنێت.
A+    A-

 

بە پێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی وێستگەكانی (كێش)ی سلێمانی، كە تێیدا ھاتووە: "لەبەر پێویستیمان بە كارمەند لە دەرچوانی (ئامادەیی، پەیمانگا و زانكۆ)، بە مەرجێك شارەزاییان لە بەكارھێنان كۆمپیوتەر ھەبێت، ژمارەیە كارمەند بۆ ئەم شوێنانەی لای خوارەوە و كە دانیشتووی شوێنەكە بێت و بە شێوەی گرێبەست و بۆ ماوەی سێ مانگ، دادەمەزرێنین".


ئاماژە بەوەشكراوە، بۆ وێستگەی (كێش)ی چەمچەماڵ، دوو كارمەند و وێستگەی (كێش)ی تەكیە یەك كارمەند، وێستگەی (كێش)ی پێنجوێن دوو كارمەند و وێستگەی (كێش)ی دووكان دوو كارمەند، دادەمەزرێن.


لەنووسراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ھاوكات 21 شۆفێری پاس و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچووك، ھەروەھا ژمێریار و ئەندازیاری كۆمپیوتەریش بە چەند مەرجێك دادەمەزرێن.


















زۆرترین بینراوەکان