قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیاندرا


نەتەوە  |   14:56:38 2017-08-11  |   (108) جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هێرشی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی بۆ گرتنەوەی قەزای تەلەعفەر، گروپی داعش قەدەغەی هاتوچۆیان لەو شارە راگەیاند، ئەگەرچی هێشتا دیارنییە وادەی هێرشەکە بەتەواوەتی چ کاتێکە.
A+    A-


لەوبارەیەوە ئەمڕۆ هەینی 2017/8/11 سەرچاوەیەك بە سۆمەرییە نیوز-ی رایگەیاندووە، کە هەر ئەمڕۆ داعش لە قەزای تەلەعفەردا قەدەغەی هاتوچۆی سەپاندووە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە هۆكارێکی دیاریکراو کردبێت.

 

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كردووە، كاتێك داعش هەست بە مەترسییەك دەكات، راستەوخۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەسەپێنێت، بەڵام ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بە هیچ مەترسییەکیش نەکردووە.

















زۆرترین بینراوەکان