سعودیە.. یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا


نەتەوە  |   18:36:18 2017-08-10  |   (781) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕوانگەی فەلەكی سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد.
A+    A-

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 10/8/2017، ڕوانگەی فەلەكی سعودیە بڵاویكردەوە، یەكەم ڕۆژی مانگی "زیلحەجە"، كە بەرامبەرە بە ٣١ی مانگی ئاب، ڕۆژی وەستانە لەسەر كێوی عەرەفات و بەو پێیەش یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەكەوێتە یەكی مانگی ئەیلولی داهاتووەوە.


ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتریش رۆژمێری "ئۆمەل گۆرا"ی سعودیش رۆژی 1/9/2017ی وەك یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریكردبوو، بەڵام سەرەڕای ئەمانە بڕیاری رەسمی لەلایەن دادگای باڵای دادوەریەوە دوای بینینی مانگ لەو وڵاتە دیاریدەكرێت. 
 

















زۆرترین بینراوەکان