ئەردۆغان لە هیرۆ دەترسێت


نەتەوە  |   14:55:41 2017-08-06  |   (476) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی تورکیا بە هۆی بوونی ناویک لە سەر تیشیرتی بەندکراوێک فەرمان دەکات، کە تۆمەتباران لە کاتی ئامادەبوونیان لە دادگا، یەک جۆر جل و بەرگ لەبەر بکەن.
A+    A-

 

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا وێنەی تۆمەتباریکی دۆسیەی کودەتاکەی ساڵی پاری تورکیا بڵاوکرایەوە، کە لەسەر تی شێرتەکەی بە ئینگلیزی نوسرابوو (هیرۆ) واتە پاڵەوان، بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

لە رۆژانی رابردوو و بە هۆی لەبەر کردنی تی شێرتی هاوشیوە کە لەسەری نوسرابوو "هیرۆ" چەندین کەس دەستگیر کران.

 

لەو بارەوە لە کۆبوونەوەیەک لە شاری مەلاتیە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ناکرێت، تۆمەتباران لە کاتی چونیان بۆ دادگا چییان پێ خۆش بوو لەبەری بکەن، پێویستە هەرهەموویان یەک جۆر جلیان لەبەردا بێت.

 

















زۆرترین بینراوەکان