سەدر: دەبێت حەشدی شەعبی بخرێتە ژێر فەرمانی دەوڵەتەوە


نەتەوە  |   19:38:27 2017-08-04  |   (224) جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەی رەوتی سەدر رایدەگەیێنێت، داوادەکات چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت و خوازیاریشە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بخرێتە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتوەکانەوە.
A+    A-


موقتەدا سەدر، لە وتارێکی ڤیدیۆییدا بۆ خۆپیشاندەرانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق رایگەیاند: دەبێت حەشدی شەعبی لەژێر فەرمانی دەوڵەتدا کاربکات و چەکیش بەدەستی دەوڵەتەوە بێ. جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە دەبێت حەشدی شەعبی بخرێتەوە نێو سوپای عێراق.

سەبارەت بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کە زۆرترین ناڕەزایەتی لەلایەن لایەنگرانی رەوتەکەی لەسەرە، موقتەدا سەدر دەڵێت: داواکارین کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بگۆڕدرێت یاخود بخرێتە ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە. جارێکی دیکەش بە گلەییەکی زۆرەوە باس لەوە دەکات کە یاساکانی هەڵبژاردن رێگە بە گەندەڵکاران دەدەن دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرن.

رۆژی هەینی 4-8-2017، لەسەر داوای موقتەدا سەدر بە هەزاران کەس لە گۆڕەپانی تەحریری نێوەڕاستی شاری بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامن. خۆپیشاندەران وێڕای چاکسازی و بنبڕکردنی گەندەڵی، ئیدانەی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن کە بەم دواییانە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەرکرا.

















زۆرترین بینراوەکان