فڕۆکەخانە سلێمانی هەلی کار رادەگەیەنێت


نەتەوە  |   15:43:28 2017-07-18  |   (645) جار خوێندراوەتەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە رێی پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك هەلی دامەزراندنی بۆ 30 کەس راگەیاند.
A+    A-


بەگوێرەی ئاگادارییەكی فڕۆكەخانەكە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو فۆرمی دامەزراندنەكە دابەش دەكات و 30 كەس دادەمەزرێنێت، كە 28 كوڕ و 2 كچ دەبێت.

 

لە ئاگادارییەكەدا پسپۆڕییەكان جیاكراونەتەوە و بریتین لە دەرچوانی بەشی گەیاندن لە كۆلێژی ئەندازیاری، دەرچوانی بەشی ئینگلیزی كۆلێژی زمان، دەرچوان بەشەكانی تەكنەلۆژیای زانیاری و زانستی كۆمپیوتەر IT كۆلێژی ئەندازیاری، دەرچوانی بەشی فیزیای كۆلێژی زانست، هەروەها دەرچوانی بەشی كارەبا و گەیاندن لە پەیمانگای تەكنیكی.

 

بەپێی مەرجەكانیش، داواكار پێویستە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی بە رێك و رەوانی بزانێت. تەمەنی لە 25 ساڵ زیاتر نەبێت. خاوەنی رەگەزنامەی عیراقیش بێت.

 

فۆرمەكانیش لە رۆژی 23-7-2017 بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە بەشی پلاندانان و بەدواداچوونی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابەش دەكرێت.

 

















زۆرترین بینراوەکان