سەربازێکی ئێرانی چەند هاوڕێیەکی خۆی دایە بەر دەستڕێژی گولـله‌


نەتەوە  |   23:17:49 2017-07-17  |   (769) جار خوێندراوەتەوە

سەربازێکی ئێرانی دەستڕێژ بەناو ژمارەیەک سەربازی هاوڕێیدا دەکات و بەو هۆیەشەوە ٩ سەرباز کوژران و برینداربوون.
A+    A-


بەپێی راپۆرتێکی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٧/٧/١٧ سەربازێکی ئەو وڵاتە لە بنکەی سەربازیی "ئابیەک"ی شاری قەزوین، دەستەیەک لە هاوڕێ سەربازەکانی خۆی دایە بەر دەستڕێژی گولـله‌ و لە ئەنجامیشدا 3 سەرباز کوژران 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

دوای تەقەكردن لە هاوڕێکانیشی، هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بەڵام ئێستا لە نەخۆشخانەدا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

 

هەر لەو رووەشەوە میدیاکانی ئەو وڵاتە هۆکاری تەقەی ئەو سەربازەیان بۆ ریگریکردن لە گواستنەوەی شوێنی خزمەتەکەی بۆ شارەکەی خۆی گەڕاندۆتەوە.

















زۆرترین بینراوەکان