پارتی راستەوخۆ پەیوەندیی بەگۆڕانەوە دەكات


نەتەوە  |   22:34:08 2017-07-17  |   (588) جار خوێندراوەتەوە

پارتی پەیوەندیی بە گۆڕانەوە كردووەو داوای لێكردووە بە بێ مەرج پەرلەمان كارا بكرێتەوە، بەڵام بەوجۆرەی كە لە بەرژەوەندیی پرۆسەی ریفراندۆمدا بێت‌و هەڵوێستی گۆڕانیش لەو بارەیەوە ئیجابی بووە" ئەمەش بەوتەی راوێژکارێکی بارزانی.
A+    A-

 

لەو بارەیەوە هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتیی پارتی بە میدیایەكی سەر بە حزبەكەیی رایگەیاندووە: کە دوێنێ لەسەر راسپاردەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندیی راستەوخۆ بە گۆڕانەوە كراوە، كە رازی بن لە بەرژەوەندیی پرۆسەی ریفراندۆم، بەبێ مەرج پەرلەمان كارا بكەنەوەو وتیشی: "بەلای ئێمەشەوە هەڵوێستەكەیان ئیجابی بووەو ئێستاش وەك پارتی چاوەڕوانی وەڵامی فەرمیی گۆڕانین".

 

وتیشی: "ئەگەر ئەمشەو وەڵاممان بدەنەوە، ئەوا ئامادەین سبەینێ سەردانیان بكەین‌و لەگەڵیاندا كۆببینەوە".

 

سەبارەت بەشێوازی كاراكردنەوەی پەرلەمان‌و چارەسەری كێشەی سەرۆكایەتیی هەرێم، ئەو راوێژکارەی بارزانی دەڵێت: "گۆڕان بۆئەوەی لەو ئیحراجییە دەربچێت، پەرلەمان دەتوانێت دانیشتنی ئاسایی خۆی دەستپێبكاتەوەو لەبری ئەوەی یاسا دەربكات، بەكۆی دەنگ بڕیارێك بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی 25 ی ئەیلولی ئەمساڵ دەربكات".


















زۆرترین بینراوەکان