پێنج کەسی سەربە داعش لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێن


نەتەوە  |   21:14:06 2017-07-17  |   (324) جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی كەركوك، پێنج کەسی سەربە داعش-یان لەسنووری قەزای داقوق دەستگیركردووەو رایدەگەیەنن کە "کەسەکان سەر بە گروپی تیرۆریستی داعشن‌و لەلایەن دادگاوە داواكراون".
A+    A-

 

لەوبارەیەوە نەقیب فەرهاد حەمە عەلی، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی كەركوك، بە ئێس ئێن ئێن- ی راگەیاندووە: " دوای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر بوونی ژمارەیەك تیرۆریست، ئەمڕۆ ٢٠١٧/٧/١٧، لە هەڵمەتێكدا لە قەزای داقوق، پێنج تیرۆریستی داواكراو دەستگیركران".

 

وتووشێتی: "تیرۆریستە دەستگیركراوەكان، لە نەتەوەی عەرەبن و خەڵكی گوندەكانی قەزای حەویجەو ناحیەی عەباسین.

 

 هەروەک ئاماژەی بەوەش کردووە کە  "ئەو تیرۆریستانە لەلایەن دادگای لێكوڵینەوەی كەركوكەوە بە مادەی ٤ ی تیرۆر داواكراوبوون و بەشێكیشیان پێشتر چەكداری داعش بوون و دەستیان هەبووە لە چەندین كردەوەی تیرۆریستیدا"و ئەوانی دیكەش شانەی نوستووی داعش بوون و رۆژانە زانیارییان گەیاندۆتە چەكدارانی ئەو گروپە".




















زۆرترین بینراوەکان