پەرلەمانی تورکیا یاسای باری نائاسایی بۆ سێ مانگی تر درێژکردەوە


نەتەوە  |   20:46:25 2017-07-17  |   (136) جار خوێندراوەتەوە

په‌رله‌مانی‌ توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17-7-2017، ره‌زامه‌ندی‌ نیشاندا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی‌ باری‌ نائاسایی‌ له‌و وڵاته‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ دیكه‌.
A+    A-

پێشتر نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا بڵاویكردبووه‌وه‌، حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ داوایه‌كی‌ ره‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ باری‌ نائاسایی‌ له‌و وڵاته‌دا بۆ ماوه‌ی‌ 3 مانگی‌ دیكه‌.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ بیناڵی‌ یه‌ڵدرم، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردبوو، حكومه‌ت داوایكردووه‌ له‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 3مانگی‌ تر، باری‌ نائاسایی‌ درێژبكرێته‌وه‌. 

ئەو داوایەی حکومەتی تورکیا لە پەرلەمان لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٥ی تەموز، دەسەڵاتدارانی تورکیا ساڵیادی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوویان کردەوە، کە لەلایەن ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی ناو سوپای تورکیاوە ئەنجام دراوە و هەر ئەو ڕۆژە شکستی پێهێنرا.

 

دوێنێ ١٦ی تەموز رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی پەردەلادان لە سەر مۆنۆمێنتى قوربانیانى کودەتا شکستخواردووەکەى ساڵى ڕابردوو، هەڕەشەى گەڕاندنەوەى سزاى لەسێدارەدانیشى کرد.




















زۆرترین بینراوەکان