ئەمریكا هەلی كار بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەڕەخسێنێت 


نەتەوە  |   19:16:10 2017-06-15  |   (1,568) جار خوێندراوەتەوە

كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر هەلی كار بۆ ژمارەیەك دەرچووی هەرێم ڕادەگەیەنێت، ئاشكراشی دەكات "ماڵپەڕێكی نوێمان بۆ دامەزراندنی كارمەندان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە كردووەتەوە".
A+    A-

 

لە راگەیەندراوێكدا كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر بڵاویكردۆتەوە، حەزدەكەیت بۆ كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ھەولێر كار بكەیت، ماڵپەڕێكی نوێمان كردووەتەوە بۆ دامەزراندنی كارمەندان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە.


لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسانەی خوازیارن دەتوانن سەردانی ئەم ماڵپەرە بكەن http://bit.ly/2mBN4EK  و زانیاری زیاتر وەربگرە لەبارەی ئەم ھەلی كارانەی لەئێستادا ھەن: "وەرگێڕی هێزی پاسەوانی ناوخۆیی و رادیۆ دیسپاچەری هێزی پاسەوانی ناوخۆیی".


جێی ئاماژەیە پێشتریش ناوە ناوە كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر هەلی كار بۆ گەنجانی هەرێم رەخساندبوو. 

 

















زۆرترین بینراوەکان