عێراق هاوردەکردنی زەیت لە تورکیاوە رادەگرێت


رۆزا بەیان  |   10:01:00 2015-12-26  |   (2,011) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەهۆی کێشە سیاسییەکانی نێوان تورکیا و عێراق، حکومەتی عێراق پلان دادەنێت بۆ کەم کردنەوەی هاوردەکردنی ڕۆنی زەیت لە تورکیاوە.
A+    A-

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئەلبەینە ئەلجەدیدەی عێراقی، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، "حکومەتی عێراق هەڵدەستێت بە کەم کردنەوەی هاوردەکردنی زەیت لە وڵاتی تورکیاوە کە لە رێی بەشە خۆراکەوە بەبێ بەرامبەر دەدریتە هاوڵاتیان".

 

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بێئەوەی هۆکاری ئەم گۆرانکارییانە ئاشکرا بکات، رایگەیاندووە "بریار وایە لە بری ئەو زەیتەی لە لایەن تورکیاوە دەنێردرێتە عێراقەوە، بەرهەمی خۆماڵی بدرێتە هاوڵاتیان".

 

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، چەند ڕێکارێک گیراونەتە دژی هێنانی هێزێکی سەربازی سوپای تورکیا و جێگیرکردنی لە باکوری عێراق. 

 

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق باسی لە ئەگەری کڕینی زەیت کردووە لە وڵاتی ئەمریکا لەبری ئەو زەیتەی لە تورکیا دەکڕدرا.

 

لە لایەکی دیکەوە، محەمەد ئەلدەراجی، وەزیری بازرگانی عێراق بە عەرەبییە نیوزی ڕاگەیاندووە، "بەرهەمە خۆماڵییەکانی ڕۆن لە ساڵی داهاتوودا زیاد دەکات بەهۆی تازە کردنەوەی کارگەکان، بەمەش بەرهەمی خۆماڵی زەیت بەشی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان بەرهەم دێت".

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان