هەدەپە هاوسەرۆکی نوێی هەڵبژارد


نەتەوە  |   18:43:24 2017-05-19  |   (6,553) جار خوێندراوەتەوە

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، سەرپیل كەمالبای لە جیاتی فیگەن یوكسەكداغ بۆ پۆستی هاوسەرۆكایەتی دەستنیشان كرد.
A+    A-

 

 پارتی دیموكراتی گەلان رۆژی هەینی كۆنگرەیەكی نائاسایی بەڕێوەبرد، لە ئەنجامی كۆنگرەكەدا سەرپیل كەمالبایی وەكو هاوسەرۆكێ نوێ هەڵبژێدرا.

 

 ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پەرلەمانتاریی و ئەندامبوونی فیگەن یوكسەكداغ، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە لەلایەن دادگای توركیاوە بەتاڵ كرایەوە و پاش چەندین كۆبوونەوە سەرئەنجام لە سەر پێشنیاری ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، سەرپیل كەمالبای وەكو هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە هەڵبژێردرا.

 

 



















زۆرترین بینراوەکان