پێناچێت حكومەت بتوانێت قەرزی فەرمانبەران بداتەوە


نەتەوە  |   16:28:58 2015-12-25  |   (20,969) جار خوێندراوەتەوە

loading...
نوری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم باس لەوەدەكات پێناچێت حكومەت بتوانێت ساڵی داهاتوو موچە قەرزەكانی فەرمانبەران بداتەوە.
A+    A-

 

نوری عوسمان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەگەڵ ئەنجامدانی چەندین چاكسازیش، ساڵێكی سەختی دارایی دەبێت، چونكە داھاتی ھەرێم تەنها نەوتە، بەگوێرەی سەرجەم لێكۆڵینەوەو پێشبینیەكانیش، بەمزوانە نرخی نەوت بەرزنابێتەوە، بۆیە ساڵێكی قورسدەبێت بۆ ھەرێمی كوردستان".


سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لەسەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بەڕێكخستنەوەی موچەی فەرمانبەران و قەرزی موچەی سێ مانگەكەش كە لەلای حكومەتە، وتی:"ساڵی داهاتوو حكومەت ناتوانێت موچەی قەرزەكان بداتەوە".


لەبارەی ڕێكخستنەوەی موچەو دابەشكردنی لەماوەی 30 ڕۆژدا، نوری عوسمان  وتی:"ڕێكخستنەوەی موچەی فەرمانبەران پشت بەنرخی نەوت دەبەستێت، هەر نرخی نەوتیش دیاریدەكات كە ئاخۆ چۆن لەساڵی ٢٠١٦  موچە دابەشدەكرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان