سلێمانی.. دوو كەس گیانیان لەدەستدا


نەتەوە  |   17:05:31 2017-04-21  |   (468) جار خوێندراوەتەوە

لە دوو رووداوی جیا جیا لە سنوری پارێزگای سلێمانی دوو كەس گیانیان لەدەستدا، یەكیان بەهۆی خنكان لە گۆمێك و ئەویتریان لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوە لە شاخێك.
A+    A-

 

نەقیب سائیب سەلام وتەبێژی یاریدەدەرێتی پۆلیسی سلێمانی بۆ كاروباری قەزاكان بەدواڕۆژی راگەیاند "ئەمڕۆ سێ گەنج چوونەتە سەیرانگای شاخەسوور لەشارباژێڕ و لە گۆمی شاخەسوور مەلەیان كردووە و یەكێك لە گەنجەكان بە ناوی (محەمەد نەوزاد) تەمەن 17 ساڵ خنكاوە".


ئاماژەی بەوەشدا، هەر ئەمڕۆ هاوڵاتییەك بەناوی فەرهاد سەعدون تەمەن سەروو 30 ساڵ بۆ لێكردنەوەی گژ و گیای بەهارە چۆتە سەرشاخی پیرەمەگرون و كەوتۆتە خوارەوە، بریندار بووە، تا گەیانراوەتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
 




















زۆرترین بینراوەکان