کۆمپانیای ماساکا شۆوڕوومێکی لە سلێمانی کردەوە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی کۆمپانیای رۆشێنی ئۆکرانی


نەتەوە  |   13:16:47 2017-04-09  |   (30,144) جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ماساکا، کە حەوت ساڵە وەکیلی کۆمپانیای 'رۆشێن'ی ئۆکرانییە، پاش کردنەوەی شۆوڕوومی خۆی لە شاری هەولێر لە ساڵی رابردوودا، ئەمساڵ شۆوڕوومێکی نوێی بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە لە شاری سلێمانی کردەوە.
A+    A-

لە سلێمانی، لەسەر شەقامی سالم، بەرامبەر بینای فاروق گروپ، شۆوڕوومی چۆکۆلاتای رۆشێن دەرگای بەڕووی کڕیاراندا کردەوە. لەم شۆوڕوومەدا بەرهەمەکانی کۆمپانیای 'رۆشێن'ی ئۆکرانی بە تاک و بە کۆ دەفرۆشرێن.

 

دۆستک عبدالرقیب، بەڕێوبەری لقی کۆمپانیای ماساکا لە شاری سلێمانی رایگەیاند: "کۆمپانیاکەمان لە هەوڵی ئەوەدایە کە باشترین شمەك لە سەرتاپای جیهانەوە بگەیەنێتە کوردستان. لەم چوارچێوەیەشدا، وەکالەتی ئەم کارگە بەناوبانگەمان وەرگرتووە کە هەم لەڕووی تام و چێژ و هەم لەڕووی کوالیتی و نرخەوە لە زۆربەی ئەو بەرهەمانە باشترە کە ئەمڕۆ لە بازاڕدا هەن."

 

بەڕێوبەری لقی سلێمانی کۆمپانیاکە لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو کە بەرهەمەکانی  رۆشێن لە وڵاتی ئۆکرانیا بە پێی ستانداردەکانی  یەکێتی ئەوروپا بەرهەم دەهێنرێن و کوالیتییەکەیان لە ئاستی بەرهەمەکانی وڵاتانی ئەوروپادایە.

 

دۆستک عبدالرقیب هاوکات رایگەیاند: "لەڕووی تام و چێژەوە، بەرهەمەکانی ئێمە لە هەموو ئەو تامانە جیاوازترن کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەن. بۆ سەلماندنی راستیەکان دانیشتیوانی شارە خۆشەویستەکەمان دەتوانن کە سەردانمان بکەن و بابەتەکانمان تاقی بکەنەوە."

 

 

رۆشێن کۆپەرەشین ساڵی 1996 لەلایەن گەورە سەرمایەداری ئۆکرانیا پێترۆ پۆڕۆشێنکۆوە دامەزرێندراوە. ئێستا ناوەندی سەرەکی کۆمپانیاکە لە شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیایە و گەورەترین بەرهەمهێنەری چۆکۆلاتا و بەرهەمەکانی شیرینییە لەو وڵاتە. رۆشێن کە بە یەکێک لە گەورەترین 20 کۆمپانیاکانی جیهان هەڵبژێردراوە لە بواری بەرهەمهێنانی چۆکۆلاتا و شیرینیدا، بەرهەمەکانی خۆی رەوانەی بازاڕەکانی ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیا،چین، روسیا، ئیسرائیل، مۆڵدۆڤا، ئیستۆنیا، پۆڵەندا، لاتیڤیا، لیتوانیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. ئێستا و لەسایەی کۆمپانیای ماساکاوە، ئەم بەرهەمانە لە کوردستانیش بەردەستن.

 

دانیشتوانی شاری سلێمانی دەتوانن سەردانی شۆوڕوومی رۆشێن چۆکۆلات بکەن، لە سلێمانی، شەقامی سالم، بەرامبەر بینای فاروق گروپ. دانیشتوانی شاری هەولێریش، دەتوانن لە گەڕەکی رووناکی، نزیک نەخۆشخانەی وێست ئای سەردانی شۆوڕوومی رۆشین بکەن. شۆوڕوومەکان لە کاتژمێر 9 ی بەیانییەوە هەتا 10 و نیوی شەو کراوەن.

 

هاوکات ئەو کۆگا و مارکێتانەی خوازیاری کڕینی بەرهەمەکانی رۆشینن بە نرخی کۆ، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن: 07701589599

 

 

-----------------------------------------------------------------

 

ئەم بابەتەی سەرەوە بانگەشەی بازرگانی (رێکلام)ە
















زۆرترین بینراوەکان