نهێنیەکی ئاشتی هەورامی ئاشکرا دەکرێت


نەتەوە  |   10:14:13 2015-12-11  |   (1,867) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئاشتی هەورامی ڕێگربووە لەوە پیشەسازیەکی گرنگ لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێت کە هەزاران هەلی کاری بۆ گەنجان دەڕەخساند.
A+    A-

ساماڵ سەردار، وەزیری بازرگانی و پیشەسای لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، "ده‌یان كۆمپانیا ئاماده‌بوون بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌ سه‌رمایه‌ی ده‌یان ملیار دۆلار، وه‌به‌رهێنان له‌ پیشه‌سازی پترۆكیمیاییدا بكه‌ن و ده‌یان هه‌زار هه‌لی كار بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێم بڕه‌خسێنن، به‌ڵام وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان ڕێگه‌ی نه‌دا". 

 

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەوەشدا، "هیچ وڵاتێك لەسەر ئەم گۆی زەویەدا ته‌واوی نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ناكات ته‌نها هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت". 

 

لە ماوەی ڕابردوودا، ئاشتی هەوارمی، وەزیری سانانە سروشتیەکان ڕەخنەی زۆری ئاڕاستە کرا و بە "ناشەفاف" لەقەلەمدرا بە تایبەتی دوای دۆڕاندنی کەیسی ٢ ملیار دۆلار بە کۆمپانیای داناغازی ئیماراتی.

 
















زۆرترین بینراوەکان