كارگەیەك هەلی كار رادەگەیەنێت


نەتەوە  |   20:07:27 2017-01-18  |   (2,570) جار خوێندراوەتەوە

كارگەیەكی دروستكردنی ئایسكرێم لە سلێمانی پێویستی بە كۆمەڵێك كارمەند هەیە و بۆئەوەش دوو ژمارە مۆبایل بڵاودەكاتەوە و مەرجەكانیش ڕادەگەیەنێت.
A+    A-

 

كارگەی چیاو بۆ دروستكردنی ئایسكرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە پێویستی بە كۆمەڵێك كارمەندە لەهەردوو ڕەگەز بۆ بەشەكانی كارگە، كارەكە گونجاوە بۆ ئەوانەی بڕوانامەیان نییە یان هەیانە.


رونیشكردۆتەوە، كە پێویستی بە كارمەندی ژمێریارە بەو مەرجەی لە ڕەگەزی مێ بێت و زمانی كوردی و فارسی بزانێت و شارەزایی باشی هەبێت لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەردا، باشترە ئەزموونی كاری هەبێت لە بواری ژمێریاریدا.
ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی خوازیارن پەیوەندی بكەن بەم ناونیشان و ژمارە مۆبایلەوە:


07511711595یان07709331003


ناونیشان: سلێمانی، ناوچەی پیشەسازی یەك، پشت سایلۆی سلێمانی، كارگەی چیاو بۆ دروستكردنی ئایسكرێم
 

















زۆرترین بینراوەکان