وێنە.. لە گەرمیان ئاهەنگێكی هاوسەرگیریی جیاواز بەڕێوەچوو


نەتەوە  |   13:34:45 2017-01-12  |   (919) جار خوێندراوەتەوە

لەدەڤەری گەرمیان بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری ئەو ناوچەیە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریی بەشێوازی كۆنی كوردەواریی بەڕێوەچوو.
A+    A-

 

لەو ئاهەنگەدا كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان ئەركی سەرپەرشتیكردنی بە شێوازی كۆنی كوردی لەناوچەكە گرتبووە ئەستۆ، سەرجەم بڕگەكانی شایی كۆن لەلایەن ئامادەبووانەوە جێبەجێكرا.


بوك "ماریا حاجی قادری" و زاوا "محەمەد حاجی كامیلی" بە جلی كۆنی كوردی و بە ئەسپ و عارەبانە ژیانێكی نوێیان پێكهێنا و دواتریش ڕۆشتنە نزیك قەڵای شیروانە. 


هاوكات لەئاهەنگەكەشدا هەندێك لە هاوڵاتیان بەجێگەی ئۆتۆمبێل، ئەسپیان هێنابوو و هەروەها یاری ڕمبازێنیان كرد، كە ئەو یارییە یەكێك بووە لە بڕگەكانی ئاهەنگی بوك گواستەوەی كۆن.


 


















زۆرترین بینراوەکان