كەش و هەوای رۆژی هەینی


نەتەوە  |   12:49:19 2017-01-12  |   (3,758) جار خوێندراوەتەوە

پێشبینی دەكرێت رۆژی هەینی ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور بێت پاشان لەكاتەكانی درەنگدا لەهەندێك شوێن بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەكانی گەرماش تاڕادەیەك دابەزن.
A+    A-

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی رۆژهەڵاتی توركیا، سبەینێ هەینی 13ی كانونی دووەم ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی باشوری كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشان لەكاتەكانی درەنگدا لەهەندێك شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.


سەبارەت بە پلەكانی گەرماش پێشبینی كردووە بەرزترین پلە لە هەولێر بگاتە 14 پلە و لەسلێمانی 14 پلەو لە دهۆك 11 پلە و لە كەركوكیش 14 پلەی سەدی بێت.


هاوكات خێرایی باش لەنێوان 5 بۆ 10 كیلۆمەتر دەبێت لەكاتژمێریكدا و مەودای بینینیش 9 بۆ 10 كلیۆمەتر دەبێت.


 


















زۆرترین بینراوەکان