مانگانە بڕە پارەیەكی تر لەسەرجەم هاوڵاتیان وەردەگیرێت


نەتەوە  |   12:38:53 2017-01-12  |   (1,813) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بە نوسراو ئاگاداركراونەتەوە كە پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك لە هاوڵاتیان وەربگیرێت، هاوكات بڕی پارەكە و چۆنیەتی وەرگرتنی ئاشكرا دەكات.
A+    A-

 

یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەلێدوانێكدا بەماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندوە، "لە بڕیارەكەی حكومەتدا ئەوە نەنوسراوە، كە بڕی چەند هەزار لە هاوڵاتیان وەربگیرێت، بەڵام ڕەنگە لەنێوان ٢ هەزار بۆ ٥ هەزاردا بێت".


ناوبراو وتیشی "هەر كات حكومەتی هەرێم بڕی پارەكەی دیاریكرد و بڕیارەكە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوا ڕەنگە لەگەڵ پسوڵەی ئاو یان لە ڕێگای كەرتی تایبەتەوە پارەكە لە هاوڵاتیان وەربگیرێت".


سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت لە وەرگرتنی پارەكەدا جیاوازی بكرێت لەنێوان گەڕەكە هەژار نشین و دەوڵەمەندەكاندا.


جێی ئاماژەیە، لەئێستادا پاكردنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك شارەكان بەدەست كەرتی تایبەتەوەیە و ڕەنگە بەو بڕیارە حكومەت دانی پارە بەو كۆمپانیایانە و ئەركی پارەپێدانەكە بخاتە ئەستۆی هاوڵاتیان خۆیان.
 


















زۆرترین بینراوەکان