‌ئه‌حمه‌د تورك گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌


نەتەوە  |   12:27:21 2017-01-12  |   (395) جار خوێندراوەتەوە

هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ماردین بەمەبەستی پشكنینی پزیشكی له‌زیندانی سیلیڤرییەوە له‌ ئیسته‌نبوڵ  گواسترایەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فەرمیی ئه‌و وڵاته‌.
A+    A-


دڵی ئه‌حمه‌د تورك به‌باتری كارده‌كات‌و مانگانه‌ پێویستی به‌سه‌ردانیكردنی پزیشك هه‌یه‌ بۆ پشكنین.

 

هاوسه‌ری ئه‌حمه‌د تورك بە کەناكڵی کوردستان 24ی رایگه‌یاندووە جاری پێشوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستیان به‌ ده‌ستی كه‌له‌پچه‌كراوەوە بیبەن بۆ نه‌خۆشخانه‌، ئەحمەد تورک  ئەوەی ره‌تیكردبۆوە کە ئاماده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ بچێته‌ نه‌خۆشخانه‌و پشكنینی بۆ بكرێت.

 

دەشڵێت: سه‌رباری ئه‌وه‌ی دڵه‌كه‌ی به‌ باتری كارده‌كات، ئاوی سپی له‌چاوه‌كانیدا هه‌یه‌و دووچاری رۆمانتیزمیش بووه‌و ته‌مه‌نیشی زۆره‌".

 

پاش ئه‌وه‌ی  ئه‌حمه‌د له‌ نه‌خۆشخانه‌ پشكنیكی بۆ كرا، جارێكی دیكه‌ برایەوە بۆ زیندان‌و بڕیاریشە‌ تیمی نه‌خۆشخانه‌ راپۆرتێك له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی‌و ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی بڵاوبكەنە‌وه‌.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیاربوو رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌حمه‌د تورك به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە به‌شداریی دانیشتنێكی دادگا بکات لە ئامه‌د.

 

پێشتر پارێزه‌رەکەی ئه‌حمه‌د تورك‌و په‌رله‌مانتارێكی جه‌هه‌په‌ نیگه‌رانیی خۆیان له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌حمه‌د توركەوە ده‌ربڕی بوو پاش سه‌ردانكردنی له‌ زیندان رایانگه‌یاند: ژیانی له‌مه‌ترسیدایه‌.

 


















زۆرترین بینراوەکان