ئاسایش دەستی بەسەر یەک ملیۆن حەبی مەترسیداردا گرت


نەتەوە  |   12:00:31 2017-01-12  |   (711) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر ماددەی ھۆشبەری راگەیاند‌و  ئاشکرای کرد کە نزیکەی یەک ملیۆن دەنکە حەب دەستی بەسەردا گیراوەو شەش کەسیش لەم ھەفتەیەدا دەستگیرکراون".
A+    A-

 

عەمید جەلال ئەمین بەگ بەڕێوەبەری نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە  ئەمشەوی رابردوو لەکاتژمێر 11:30، لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستیان گرتووە بەسەر بڕێکی زۆر حەبی جۆری ترامادۆڵدا، کە وەک ماددەیەکی ھۆشبەر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەش کرد کە ھەر لەئەمساڵدا دەستیان بەسەر بڕی 700 گرام کریستاڵدا گرتووە کە بە وتەی ناوبراو ماددەیەکی زۆر مەترسیدارەو ھەروەھا دوو شەو لەمەوبەریش شەش کەسیان لەکاتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەردا دەستگیرکردووە.

 

ئاماژەی بەوەشدا کە بڕی حەبە ترامادۆڵەکە "نزیکەی یەک ملیۆن دەنکە حەبە کە لە٣٥ کارتۆندابووە"و لەبارھەڵگرێکدابووە کە شۆفێرەکەش دەستبەسەرە، لەکاتێکدا ئەمجۆرە حەبە دەبێت لەژێر رێنمایی پزیشکدا بەکار بھێندرێت، چونکە حەبێکی مەترسیدارە.


















زۆرترین بینراوەکان