وادەی دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە ئاشکرابوو


نەتەوە  |   10:55:05 2017-01-12  |   (29,351) جار خوێندراوەتەوە

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی2016 ئاشکراکراو سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی پێشمەرگە رۆژی دابەشکردنەکەی رادەگەیاند.
A+    A-


بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی  لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دراو بە ئێس ئێن ئێن، وەزارەتەکە لەوە ئاگادارکراونەتەوە کە ئامادەکاریی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی مووچە بکەن‌و لیستی ناوەکانیان بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە بکەن.

 

ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردۆتەوە کە  "پێیان راگەیەنراوە لە ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوودا لە١٧ی کانونی دووەم کە دەکاتە رۆژی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت".

 

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە کە تائێستا ئەوان لیستی ناوەکانیان بۆ وەزارەتی دارایی بەرز نەکردۆتەوە، بەڵام بڕیاروایە رۆژی یەکشەممە ناوەکان بگەیەننە وەزارەتی دارایی.

















زۆرترین بینراوەکان