حكومەت بڕە پارەیەكی تر لەموچەی فەرمانبەران دەبڕێت


نەتەوە  |   10:49:17 2017-01-12  |   (4,652) جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی بۆ بچوكردنەوەی پەیكەری كارگێڕی وەزارەت و فەرمانگەكانی پێكهێناوە، كە بەو پێیە دوایی كەمكردنەوەی بەهەزاران پۆستی هۆبە و بەش و بەڕێوەبەرایەتیەكانی، بڕیارە رێژەیەك لەسەرجەم ئەو دەرماڵە پایەیانە ببڕێت كە لەلایەن بەرپرسی ئەو شوێنانە دابەشكراوە.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەكان لیژنەی بچوككردنەوەی پەیكەری حكومەتی هەرێم كە لەلایەن وەزیری ئاوەدانكردنەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و لە چواچێوەی بەرنامەی چاكسازی و پێداچوونەوە بە بچوككردنەوەی هەیكەلی وەزارەتەكان لە كۆی 19 وەزاەت و 5 دەستەی و فەرمانگەی حكومەت بڕیاریداوە بە كەمكردنەوەی زیات لە 5 هەزا پۆستی هۆبە و بەش و بەڕێوەبەرایەتییەكان.


بەپێی ئەو زانیاییانە دوای ئەو بچوككردنەوەیە سەرجەم ئەو دەماڵانەی بەناوی دەرماڵەی پایە كە لەلایەن بەرپرسی بەش و بەڕێوەبەرایەتییانە دابەشكراوە بەڕێژەی 15% و 20% و 25% دەبڕێت و لەگەڵ گەڕانەوەی كرێی ئەو خانوو و باڵاخانانەی كە بەكرێگیراون.


لای خشیەوە نوری عوسمان، "سەرۆكی هەماهەنگی و بەدواداچوون بەسایتی دوارۆژی راگەیاندووە، بچوككردنەوەی هەیكەلی كارگێڕی وەزارەتەكان لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی حكومەتە و بەهۆیەوە جگە لە كەمكردنەوەی خەرجییەكی زۆری حكومەت هاوكات رۆتینیاتی ئیداریش لە وەزارەت و فەرمانگەكان كەمدەبێتەوە".


وتیشی، بڕیاری كەمكردنەوەی وەزارەت و پەیكەری كارگێڕی تەواو بووە، بەڵام پێویستی بە پەرلەمان هەیە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدات. 
 


















زۆرترین بینراوەکان