ئەمریكا: پێویستە بۆ چارەسەری دۆخی سوریا دەنگی پەیەدە لەهەر دانوستانێكدا ببیسترێت


نەتەوە  |   10:47:37 2017-01-12  |   (336) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەشداری پارتی یەكێتی دیموكرات \"پەیەدە\" لە دانوستانەكانی ئاشتی سوریا بە پێویست دەزانێت، راشیدەگەیەنێت، گفتوگۆی ئاشتی هەمەلایەنە بابەتێكە سەرجەم خەڵك و گروپەكانی ئەو وڵاتە لەخۆدەگرێت.
A+    A-

 

مارك تۆنەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "كۆشكی سپی بەشداریی نوێنەری هێزەكانی پارتی یەكێتی دیموكرات "پەیەدە" لە گفتوگۆی لە دانوستانەكانی ئاشتی سوریا كە لە شاری ئاستانە بەرێوەدەچێت بە گرنگ دەزانێت".


ناوبراو جەختیشیكردەوە، "ئاشتی هەمەلایەنی سووریا بابەتێكە كە سەرجەم خەڵك و گرووپەكانی ئەو وڵاتە لە خۆدەگرێت و كوردەكانی سووریاش بەشێكن لەم لایەن و گرووپانە".

 

 وتیشی "پەیەدە حزبێكە لە گۆڕەپانەكەدا بەشداریی هەیەو پێویستە دەنگی لە هەر دانوستانێكدا بۆ چارەسەری درێژخایەنی دۆخی سوریا ببیسترێت، هەر بۆیە دەڵێین ئەگەر پرۆسەیەكی ئاشتی بۆ گواستنەوەی سیاسیی بێتە كایەوە و دیموكراسی بێت، دەبێت لەلایەن هەموو سورییەكانەوە پەسەندكراو بێت".


جێی باسە بڕیارە رۆژی 23ی ئەم مانگە گفتوگۆی ئاشتی سووریا لە شاری "ئاستانە"ی پایتەختی كازاخستان بەڕێوەبچێت.


 


















زۆرترین بینراوەکان