پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە


نەتەوە  |   09:30:17 2017-01-12  |   (1,010) جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت رێوشوێنی پێویست لەبارەی مامەڵەكردن بەدراوی ساختە لەناو بازاڕەكاندا، گیراوەتەبەر، هاوكات داواش لە هاووڵاتیان دەكات لەھەر حاڵەتێكی دەركەوتنی پارەی ساختەدا راستەوخۆ پۆلیس یان ئاسایش ئاگاداربكەنەوە.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا ھیچ حاڵەتێكی سكاڵا تۆماركردن دژی پارەی ساختە لەبازاڕەكانی سلێمانیدا نەبووە. 


ناوبراو وتیشی:"داوامان لەھەموو دووكانەكانی ئاڵوگۆری دراو كردووە پێش وەرگرتنی پارە، پارەكە بدەن لەئامێری تایبەت بۆ دەركەوتنی ساختە لەپارەكەدا و لەھەر حاڵەتێكی دەركەوتنی پارەی ساختەشدا راستەوخۆ پۆلیس یان ئاسایش ئاگاداربكەنەوە، بۆ ئەنجامدانی بەدواداچوون و رێگری لەبڵاوبوونەوەی لەناو بازاڕدا".


ئەوەشی خستەڕوو، ھەر ھاوڵاتیەك پارەی ساختەی بەدیكرد پێویستە بەزووی لایەنە ئەمنیەكان ئاگاداربكاتەوە و ھاوكارمان بێت، بۆ ئەوەی بەھەمووان رێگری لەكارێكی لەو شێوەیە بگرین.
 


















زۆرترین بینراوەکان