یەکەم سزای مەرگ لە ئەمریکا له‌مساڵدا جێبەجێکرا


نەتەوە  |   09:29:34 2017-01-12  |   (328) جار خوێندراوەتەوە

لە بەندیخانەیەکی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا یەکەم سزای مەرگ له‌مساڵدا به‌سه‌ر تاوانبارێكدا جێبه‌جێكرا لە ڕێگەی پێدانی ژەهری تایبەتەوە.
A+    A-


کریستۆڤەر ویلکنس-ی‌ تەمەن 48 ساڵ، تاوانباربوو بەوەی کە لە مامەڵەیەکی 20 دۆلاریی ماددەی هۆشبەردا دوو کەسی کوشتووە، ناوبراو به‌ره‌به‌یانی‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 3:29 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان لەبەندیخانەی شاری هانتسفیل-ی‌ ویلایەتی تەکساس، سزای مەرگی بەسەردا جێبەجێکرا، ئەمەش پاش ئەوەی دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان دوایین داوای دواخستنی سزاکەی رەتکردەوە.

 

ئەو کەسە لەساڵی 2005 دا هاوڕێیەکی خۆیی‌و بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بایی 20 دۆلار کۆکاین-یان پێ فرۆشتووە. بەڵام دواتر بۆی دەرکەوتووە کە فێڵی لێکراوە، ئەوەی داویانەتێ تەنها بەردێک بووەو پاشان هەردووکیان پێی پێکەنیون.

 

لەمیانەی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگاشدا، ویلکنس دانی به‌وەدا ناوە، رۆژێک بەر لەو رووداوە پیاوێکی بەهۆی لێکتێنەگەیشتن لەسەر تەلەفۆنی گشتی کوشتووەو بە ئۆتۆمبێلێکی دزراو لە دووکەسی داوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەمە بریتیبووە لەوەی کە وای زانییوە یەکێکیان چاویلکەکەی ئەمیان دزیووە.

 

لەساڵی 2008و لە یەکێک لە دانیشتنەکانی دادگادا، ویلکنس ئاماژەی به‌وه‌كردبوو، کە سزای مەرگ "شتێکی گەورە نابێت".


















زۆرترین بینراوەکان