شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات


نەتەوە  |   09:19:39 2017-01-12  |   (539) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە بەمنزیكانە لیژنەی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری و ئاودێری و بەنداوەكان لە پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەیەك سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و چەند بەرپرسێكی تر كۆببنەوە.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە یەعقوب گورگیس، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری و ئاودێری و بەنداوەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "لە وڵاتی ئێران بەنداو لەسەر رووباری سیروان دروستكراوە و ئەمەش بۆتە هۆی وشكبوونی رووبارەكە لەسنوری هەرێمی كوردستاندا".


ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكەیان راپۆرتێكی ورد لەسەر زیانەكانی وشكبوونی رووباری سیروان ئامادە دەكات كە زیانی بۆ هەرێمی كوردستان و خوارو و ناوەڕاستی عێراق هەیە.


ئاشكراشیكرد، بەمنزیكانە سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیرانی كشتوكاڵ و بازرگانی و ئاو كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی لەسەر گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان لەگەڵ وڵاتی ئێران گفتوگۆ بكرێت.
 



















زۆرترین بینراوەکان