گۆڕان ھۆشداری لەئەگەری پەراوێزخستنی دەدات


نەتەوە  |   08:56:26 2017-01-12  |   (1,291) جار خوێندراوەتەوە

بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پەراوێزخستنیان لە پرۆسەی سیاسی‌و حکومڕانی ھۆشداری دەدات‌و بەرپرسێکی باڵای ئەو بزوتنەوەیەش رایدەگەیەنێت کە ئەوە قبوڵ ناکەن‌و  ھەرلایەنێکیش بیکات، کوتادە بەسەر یاساو شەرعییەدا دەکات.
A+    A-

 

د.رەوف عوسمان سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە کە باس لە پەراوێزخستنی بزووتنەوەکەیان دەکەن، بە ئێس ئێن ئێن-ی راگەیاندووە کە "پارتی دیموکراتی کوردستان بارودۆخی ھەرێمی کوردستانی تێکداوە، بۆیە پێویستە خۆیان چاکی بکەنەوە. کەبوونەتە ھۆکاری پەکخستنی پەرلەمان و شکستھێنانی حکومەت‌و دەڵێت: "دەبێت لێپرسینەوەشیان لەگەڵ بکرێت".

 

 ھۆشداریشی دا لەپەراوێزخستنی بزووتنەوەکەیان‌و رایگەیاند کە "دەرکردن‌و پەراوێزخستنی  ئەو بزووتنەوەیە ھەڵەیەکی مێژوویی گەورەیە ھەرلایەنێک بیکات کوتادە بەسەر یاساو شەرعییەدا دەکات.

 

روونیشیکردەوە ئەگەر کارێکی وەھا بکرێت گۆڕان بایکۆت دەکات‌و تەنانەت ھەندێک لەلایەنەکانیش قبوڵی ناکەن، چونکە گۆڕان بەتەنھا نییە، بەڵکو ئەوە پارتییە کە بەتەنھا ماوەتەوە.


















زۆرترین بینراوەکان