وەزارەتی تەندروستی روونکردنەوە دەدات


نەتەوە  |   08:39:15 2017-01-12  |   (427) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندوستی لەسەر پێشنیازی وەرگرتنی پارە لەھاووڵاتیان لەکاتی سەردانیکردنی نەخۆش دێتەدەنگ‌و وتەبێژی وەزارەتەکەش رایگەیاندووە  ئەو پێشنیازە جێبەجێ ناکرێت.
A+    A-

 

لەلێدوانێکیدا د.خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم بەماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی راگەیاندووە کە وەزارەتەکەیان قسەی کردووە لەسەر وەرگرتنی پارە لەھاووڵاتیان بەرامبەر سەردانکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ھەرێمدا، بەڵام ئەو پێشنیازە نەکراوەتە بڕیارو داوایەکی رەسمی بۆ جێبەجێکردن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بارودۆخی ھاووڵاتیان لەم قەیرانەدا ناخوازێت ھیچ بڕە پارەیەک لەسەر ھاووڵاتیان زیادبکرێت، "بۆیە ئەو پێشنیازە جێبەجێ ناکرێت".


















زۆرترین بینراوەکان