بڕیاڕێک لە بەرژەوەندی بەکارهێنەرانی ئەم هێڵی ئینتەرنێتەوە درا


نەتەوە  |   00:03:34 2017-01-12  |   (1,763) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ندامێکی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند،‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوبه‌ری ڕێگه‌ پێدراوهی تیشک نێت چه‌ند بڕیارێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ به‌کارهێنه‌رانی‌ ئه‌و هێڵی‌ ئینته‌رنێته‌ درا.
A+    A-

 

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر فراکسیۆنی‌ گۆڕان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد، ‌ دوای کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری پۆست و گه‌یاندنی سلێمانی و به‌ڕێوبه‌ری رێگه‌پێدراوه‌ی تیشک نێت سه‌باره‌ت به‌ خراپی و خاوی، گرفته‌کانی هێڵی ئینته‌رنێتی تیشک نێت گه‌یشتینه‌ چه‌ند ئه‌نجامێک.


ناوبراو وتیشى، "له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار درا که‌ "له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا له‌ ته‌واوی قه‌زا و ناحیه‌کانی سلێمانی کێشه‌ی خاوی هێڵه‌که‌ (سپید) چاره‌سه‌ر بکرێت و به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌کانی گه‌رمیان و راپه‌ڕینیشه‌وه‌".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ماوه‌ درێژ بکرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌شداربوانه‌ی که‌ نه‌یانتوانیوه‌ هێڵکانیان نوێ بکه‌نه‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی 30 بۆ 60 رۆژدا، ئوفه‌ری تر ده‌درێته‌ به‌شداربووان".


غالب محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو،‌ "ئه‌و به‌شداربووانه‌ی که‌ باڵانسیان له‌ ئامێری پێشوی تیشک نێتدا ماوه‌ته‌وه‌، بۆیان ته‌حویل ده‌کرێت بۆ ئامێره‌ نوێکه‌".

 

ئاشکراشیکرد،‌ "سه‌باره‌ت به‌ قه‌باره‌ی گێگا بایتی که‌ ئێستا 35 گێگا بایت ده‌درێت به‌ به‌شداربووان بۆ مانگێک له‌مه‌ودوا 60 گێگا بایت ده‌درێت به‌ به‌شداربووان به‌ 25 هه‌زار دینار که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ کۆمپانیاکه‌ له‌ موناقه‌شه‌دایه‌".

 















زۆرترین بینراوەکان