دادگای توركیا بڕیار بەقەرەبووكردنەوە شڤان پەروەر دەدات


نەتەوە  |   00:03:07 2017-01-12  |   (1,078) جار خوێندراوەتەوە

دوای تێپەڕبوونی 12 ساڵ بەسەر تۆماركردنی سكاڵایەك لەلایەن شڤان پەروەر هونەرمەندی ناسراوی كورد، دادگای دەستووری بنەڕەتی توركیا بڕیار بە قەرەبووكردنەوەی ئەو هونەرمەندە دەدات. 
A+    A-

 

ساڵی 2002 هونەرمەند گولەر ئیشك گۆرانی "بەژنا زراڤ"ی شڤان پەروەری بەبێ مۆڵەتی ناوبراو لە ئەلبومێكی خۆیدا وتبووەوە، بەو هۆیەوە شڤان پەروەر لەڕێگەی پارێزەرەكەی لە ساڵی 2005 دا لەدادگا سكاڵای لەسەر تۆمار كرد.


دوای تێپەڕبوونی 12 ساڵ بەسەر ئەو سكاڵایە دادگای دەستووری بنەڕەتی توركیا، بڕیاریدا شڤان پەروەر بەبڕی 14 هەزار لیرەی توركی (3 هەزار و 700 دۆلار) لەلایەن هونەرمەند گولەر ئیشكەوە قەرەبوو بكرێتەوە.



















زۆرترین بینراوەکان