حکومەتی ئەڵمانیا مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان درێژ دەکاتەوە


نەتەوە  |   23:56:25 2017-01-11  |   (533) جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ھێزەکانی لە ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە بھێڵێتەوە و کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.
A+    A-

رۆژی چوارشەممە 11-1-2017، ستیفن سیبێرت وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی، وادەی مانەوەی سەربازانی ئەڵمانییان لە ھەرێمی کوردستان بۆ 2018/1/31 درێژ کردەوە کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.


ستیفن سیبێرت ئاشکراشیکردووه، ئێستا لە ھەرێمی کوردستان 150 سەربازی ئەڵمانی ھەن کە وەک ڕاوێژکار و ڕاھێنەری سەربازی کاردەکەن، لە بەرنامەشیاندا نییە ھیچ سەربازێکی دیکەی وڵاتەکەیان بۆ زیادکردنی ئەو ژمارەیە لەمساڵدا ڕەوانەی ھەرێم بکەن.


















زۆرترین بینراوەکان