گۆڕان لەبارەی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا روونكردنەوە دەدات


نەتەوە  |   23:31:27 2017-01-11  |   (922) جار خوێندراوەتەوە

سكرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رایدەگەیەنێت"ئەوانەی باسی نەگەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا دەكەن، رمڵ لێدەدەن، چونكە بەدڵنیاییەوە دەگەڕێتەوە ھەرێمی كوردستان"
A+    A-

 

جەمال حاجی محەمەد، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلێدوانێكدا رایگەیاند:ئەوانەی دەڵێن نەوشیروان مستەفا ناگەڕێتەوە ھەرێمی كوردستان بۆخۆیان رمڵ لێدەدەن، نازانین ئەو زانیارییانەیان لە كێ و چ ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانەوە وەرگرتووە.


وتیشی: وەكو سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رۆژانە پەیوەندیم لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا ھەیەو ئاڕاستە سیاسییەكان لەو وەردەگرم.


سەبارەت بەگەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا، جەمال حاجی محەمەد دەڵێت"كاك نەوشیروان ھەندێك چارەسەری ماوە، ھەركاتێك دكتۆرەكان مۆڵەتیاندا ئەوكاتە دەگەڕێتەوە، بەڵام ھیچ وادەیەك بۆگەڕانەوەی دیارینەكراوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەگەڕێتەوە ھەرێمی كوردستان".
 


















زۆرترین بینراوەکان