هونەرمەندێكی كورد ئەلبوومەكەی لەسەر ئاستی جیهان دەفرۆشێت


نەتەوە  |   22:50:55 2017-01-11  |   (544) جار خوێندراوەتەوە

حەكیم ئەڕتێش هونەرمەندی ڕاپەری رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئێستادا ئامادەكاری دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكەی لەسەر ئاستی جیهانی، هاوكات پلانێكی بۆ داهاتوو ئاشكرا دەكات.
A+    A-

 

حەكیم ئەڕتێش لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دووی راگەیاندووە، نوێترین كاری  هونەریم بڵاوكرنەوەی بەرهەمێكە بەناوی "دەرفەت"، كە لە شەش تراك پێكهاتووە، ئاواز و هۆنراوەی بەرهەمەكان خۆم ئامادەم كردووە، لە قەزای سۆران لە ستۆدیۆ پێنووس كاری تۆمار و مۆسیقا و میكس و ماستەری لە لایەن دانەرەوە بۆ كراوە.


ناوبراو وتیشی: ئەلبوومەكەم وەك یەكەم ئەلبوومی راپی كوردی لە ٣٨ فرۆشگەی موزیكی جیهانی بڵاودەبێتەوە وەك "ئای تیونس و گۆگڵ پلەی و ئەمازۆن و سپۆتیفای و شەزام و تایداڵ" و چەندین شوینی تر.


ئاشكراشی دەكات، لە داھاتویەكی نزیكدا تەواوی راپخوێنە بەھێزەكانی كورد كۆ دەكەمەوە بۆ ئەوەی پێكەوە راپی كوردی بە شێوەێكی خاوێن و تەندروست بەرە و ئاستێكی جیھانی بەرین.


جێی باسە حەكیم ئەڕتێش ساڵی ١٩٩٤ لەشاری ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان لە دایكبووە، لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە لە قەزای سۆران دەژیت، بۆ یەكەمجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی بە كاری هونەری كردووە، بە هاوكاری هەریەك لە (رەشاد راپ٢ و دانەر) لە ساڵی ٢٠١٠ گروپی پێنووسی دامەزراند، دوایین كاری هونەری بڵاوكردنەوەی بەرهەمێك بوو بەهاوبەشی لەگەڵ زانیار ڕاپەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی (شێواو).
 


















زۆرترین بینراوەکان