هێمن هەورامی: راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی زۆر نزیك بوەتەوە


نەتەوە  |   22:42:42 2017-01-11  |   (1,858) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی دەڵێت: رایگەیاندنی دەولچەتی كوردی نزیكبوەتەوە و جەختیشی كردەوە هیچ وڵاتێكی رۆژئاوایی لەو پرسەدا گڵۆپی سوریان بۆ هەریچم هەڵنەكردووە.
A+    A-

 

هێمن هەورامی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەدیدارێكدا لەگەڵ گۆڤاری " سەوتول ئومە"ـی میسڕی، رایگەیاند: " ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان زۆر نزیك بووەتەوە و هەر دەبێت ڕابگەیەنرێت، بەڵام دەبێت بە گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی عێراقیدا، سەربەخۆیی ڕابگەیەنرێت".


جەختیش دەكاتەوە، لەلایەن ئەمریكا و ڕۆژئاواوە گڵۆپی سەو هەڵنەكراوە، بەڵام بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان، هیچ لایەنێكیان گڵۆپی سووریان هەڵنەكردووە، گوتیشی :" هەرێمی كوردستان دەبێتە دەوڵەت، چونكە كورد نایەوێت بەشێك بێت لەو دۆخە خراپە بەغدا و بەشێك بن لە داهاتوویەكی نادیار، چونكە داهاتووی عێراقی عەرەبی، بەتایبەت دوای بەیاساكردنی حەشدی شەعبی و ئەنجوومەنی عەشیرەتەكان و پەیوەندییە خراپەكانی نێوان سونە و شیعە، داهاتوویەكی باش نابێت و كورد دەیەوێت ڕێگەی لێببڕێت.


 ڕەتیشی كردەوە، كوردستان لە عێراق جیا ببێتەوە، لەو رووەوە وتی :" كوردستان بەشێك نەبووە لە عێراق تا جیا ببێتەوە، وتیشی :" مافی چارەی خۆنووسین، مافی هەموو گەلێكە، كاتێك لەسەرەتای سەدەی ڕابردوو كوردیان ناچار كرد لەگەڵ عێراق بێت یان توركیا، عێراقی هەڵبژارد، بەڵام لەو كاتەوە تا 2003 كورد بەدەست حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكان دەیناڵاند، كە تەنها بەشی كۆمەڵكوژی و ئەنفال و كیمیابارانكردن بوو، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسیش، بارزانی و تاڵەبانی چوونە بەغدا بەهیوای ئەوەی عێراقێكی دیموكراسی فرەیی دابمەزرێت، بەڵام دوای 14 ساڵ چیمان لە عێراقی نوێ دەستكەوت، تائێستاش 46 مادەی دەستوور جێبەجێ نەكراون، مادەی 140ی پشتگوێ خرا، تائێستاش جارێك پشكی خۆمان لە سامانی دەوڵەت وەك پێویست وەرنەگرتووە".
 


















زۆرترین بینراوەکان