یەكێتی دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە


نەتەوە  |   22:15:49 2017-01-11  |   (729) جار خوێندراوەتەوە

مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هاتنی هێزەكانی حەشدی شەعبی و هەڕەشەكردن لەسەر هێزەكانی پێشمەرگە و خەڵكی ناوچەكە رەتدەكاتەوەو بەپیلانێكی مەبەستداری دەزانێت.
A+    A-

 

هێمن مەنسوڕ، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین بەماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هاتنی هێزێكی حەشدی شەعبی بۆ سنوری خانەقین و هەوڵدان بۆ دروستكردنی كێشە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و خەڵكی ناوچەكە، وەك مەڵبەندی خانەقینی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، سەرتاپای ئەو دەنگۆو پڕوپاگەندانە رەتدەكەینەوەو بەهەوڵێك دایدەنێین بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایش و ژیانی پێكەوەی لەناوچەكەدا.


نابراو وتیشی: وەك چۆن پێشتر رێگە بەهیچ هێزو لایەنێك نەدراوە هێزی چەكداری لەناوچەكەدا جێگر بكات و كاریگەری بكاتە سەر كوردستان" لەخانەقین و ناوچەكانی دەوروبەری، لەئێستاشدا هێزەكانی پێشمەرگە تاكە پارێزەری پاراستنی ناوچەكەن".


جەختیشدەكاتەوە، هەر جۆرە دەنگۆو پڕوپاگەندەیەكی لەو شێوەیە خزمەت بە پرسی كوردستانی بوونی ناوچەكە ناكات، چونكە لەئێستادا زۆرترین پێویستمان بە یەك ریزی و پێكەوەژیانی زیاترە بۆ ئەوەی هەڕەشەكانی تیرۆر لەناوچەكەدا دروست نەبێتەوە.


جێی باسە پێشتر شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندبوو، فەوجێكی حەشدی شەعبی لەنزیك خانەقین جێگیر كراوە تا خەلكی ئەو قەزایە لەنێو فەوجەكەدا دابمەزرێنن و پێدەچێت كائاسانیان بۆ كرابێت، چونكە ناكرێ لەنێو ئەو هەموو پێشمەرگەیە بتوانرێت بەئاسانی لەنزیك خانەقین جێگیر بكرێت.
 




















زۆرترین بینراوەکان