چەند زانیاریەك لە بارەی چەكی پاشەكەوتی موچە دەخرێتەڕوو


نەتەوە  |   21:58:12 2017-01-11  |   (6,938) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: جگە لەموچەخۆران و فەرمانبەران هیچ كەسێكی تر ناتوانێت چەكی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران لەلای حكومەتی هەرێم، بەكاربهێنێت.
A+    A-

 

ئازاد حەمە ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە میانی بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی رادیۆ نەوا رایگەیاند: ئەو پرۆژەیەی سەرۆكی ئەنجومەنی هەرسێ پارێزگاكەی هەرێم پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكەن بۆ دانەوەی قەرزی فەرمانبەران لەلای حكومەتی هەرێم، هیچ كەسێك جگە لەئەندامانی ئەو خێزانە ناتوانێت بەكاربهێنێت. 


وتیشی: تێبینی خۆمان لەسەر چەند بڕگەیەك هەبوو گفتوگۆی چڕی لەسەر كراو چەند خاڵێك كەمكرانەوە.


لەبارەی بازرگانیكردن بەچەكی فەرمانبەرانەوە وەك چەكی بەڵێندەران، ئازاد حەمە ئەمین وتی: ئەو چەكی پارەیە جیاواز لەچەكی بەڵێندەرانەو ناتوانرێت كڕین و فرۆشتنی پێوەبكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانبەرەكە دەتوانێت تەنها لەكەرتی حكومیدا بەكاری بهێنێت نەك كەرتی تایبەت.


جێی باسە بەمەبەستی گێڕانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران، پڕۆژەیەك لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بۆ ئەوەی پاشەكەوتەكە بكرێتە چەكی بانكی و فەرمانبەر قەرزەكانی حكومەت، وەك ئاو، كارەبا، باج و پێشینە لە رێی ئەو پاشەكەوتەوە بداتەوە.
 


















زۆرترین بینراوەکان