هەولێر.. قایمقامیەت و زێرەڤانی هەڵمەتێك دەستپێدەكەن


نەتەوە  |   20:58:06 2017-01-11  |   (1,343) جار خوێندراوەتەوە

بەهاوكاری هێزی زێرەڤانی لەشاری هەولێر، هەڵمەتێكی فراوان بۆ لابردنی كاسبكارانی سەر شەقامەكان دەستیپێكردو پارچە زەویەك بۆ ئەو كاسبكارانە دابین دەكرێت تا كاری تێدا بكەن.
A+    A-

 

رۆژی چوارشەممە 11-1 لەشاری هەولێر بەسەرپەرشتی قائیمقامی هەولێرو بەهاوكاری پۆلیسی شارەوانییەكان و هێزی زێرەڤانی، هەڵمەتی لابردنی كاسبكارانی سەر شەقامەكان دەستپێكرد.


 لەوبارەیەوە نەبەز عەبدولواحید قائیمقامی هەولێر لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، لەم هەڵمەتەدا سەرجەم ئەو كاسبكارو میوەفرۆشانەی سەرشەقامەكان لادەبرێن كە بەشێوەیەكی ناشارستانی لەسەر شۆستەو لەناو شەقامەكان شت دەفرۆشن.


وتیشی، هەڵمەتەكە سەرەتا لەسنوری سەرۆكایەتی شارەوانی شەش دەستیپێكردوەو دواتریش سنوری سەرجەم شارەوانییەكانی تری هەولێر دەگرێتەوەو بەردەوام دەبێت تا سەرجەم زیادەڕۆییەكانی سەر شەقامەكانی هەولێر  لادەبرێن.


باسی لەوەشكرد: هەركەسێك دووبارە سەرپێچی بكاتەوە بەبڕی یەك تا پێنج ملیۆن دینار پێبژاردنی بۆ دەكرێ و بۆ رێگریكردنیش لەدوبارەبونەوەی ئەم دیاردەیە لەنزیك ئەو شەقامانەی كە میوەی لێدەفرۆشرێت پارچە زەویەك بەشێوەی كاتی دابیندەكرێ بۆئەوەی كاری تێدا بكەن.


 


















زۆرترین بینراوەکان