عەبادی دڵنیایی لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2017 دەدات


نەتەوە  |   20:54:43 2017-01-11  |   (28,515) جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق دڵنیایی دەداتە سەرجەم فەرمانبەران و ئاشکرایکرد، حکومەت توانای تەواوی هەیە بۆ پێدانی مووچە لە ساڵی 2017 .
A+    A-

 

جەبار عەبادی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەتی عیراق توانای هەیە تەواوی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2017 بدات، چونکە ئەولەویەتی حکومەتیش بریتیە لە دابینکردنی مووچە و ئەو قەرەبووانەی فەرمانبەران هەیانە.


ئاشکراشیکردووه، حکومەت لە کاتە قورسەکانی قەیرانی دارایی لە ساڵی ڕابردوو توانی مووچە دابین بکات، کە نەوت بە 20 دۆلار و 30 دۆلار بوو، بۆیە مەترسی لەسەر مووچە نەماوە، چونکە ئێستا نرخی نەوت گەیشتۆتە زیاتر لە 50 دۆلار بۆ یەک بەرمیل.


عەبادی جەختیشی کردەوە کە حکومەت بەتەواوی پابەندە و توانای دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەیە.

 




















زۆرترین بینراوەکان