ئەمریكا لەبەرژەوەندی پەیەدە داوایەك دەخاتەڕوو


نەتەوە  |   20:34:26 2017-01-11  |   (1,085) جار خوێندراوەتەوە

بۆیەكەم جار وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئەمریكا داوای‌ بەشداریكردنی‌ پەیەدە لە گفتوگۆكانی‌ ئاشتی‌ تایبەت بە سوریا دەكات و ئەمەش بەپێچەوانەی سوربوونی توركیا لە سەر دورخستنەوەی ئەو حزبە لەو گفتوگۆیانەیە. 
A+    A-

 

مارك تۆنەر، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی‌ ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پارتی‌ یەكێتـی‌ دیموكرات (پەیەدە) كە نوێنەرایەتی‌ هێزە كوردییەكان دەكات لە سوریا، بەهێزترین گروپە كە لە دژی‌ داعش شەڕ دەكات ، بۆیە دەبێت شوێنی‌ لە مێزی‌ گفتوگۆكان لەبارەی‌ ئاشتی‌  چارەسەری‌ سوریا هەبێت. 


جەختیشی كردەوە، بە توركیا و وڵاتانی‌ تریان ڕاگەیاندوە كە دەبێت پەیەدەش، بەشداریی‌ گفتوگۆكان بێت و تاكە ڕێگای‌ چارەسەری‌ ئاشتیانەش ئەوەیە كە نەتەوە یەكگرتوەكان سەرپەرشتی‌ بكات. 


جێی باسە بە درێژایی چەند ساڵی رابردوو لە ئەنجامی گوشارەكانی توركیا پەیەدە لە گفتوگۆكانی تایبەت بە قەیرانی سوریا دورخراوەتەوە و ئەمەش یەكەم جارە ئەمریكا بەشێوەیەكی‌ راستەوخۆ داوای‌ بەشداریی‌ پەیەدە لەو گفتوگۆیانە بكات.


بڕیارە 23 ی‌ ئەم مانگە، روسیاو توركیا سەرپەرشتی‌ گفتوگۆكانی‌ كازاخستانی‌ تایبەت بە سوریا بكەن و توركیاش بە ڕوسیای‌ راگەیاندوە كە نابێت كورد بەشداریی‌ گفتوگۆكان بكات و لە چەند رۆژی رابردووشدا لە میانی سەردانەکەی بۆ هەولێر، بینالی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا پەکەکە و پەیەدە و یەپەگەی بە تیرپریست ناوبرد و دژایەتی خۆی بۆ ئەزمونی نوێی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دوبارە کردەوە.
 


















زۆرترین بینراوەکان